گروپێکی سەلەفییەكان بە چەقۆ و قەمە هێرشیانكرده‌ سه‌ر هاوڵاتی مەدەنی و چەند كەسێكیان بریندار كرد

شەوی ڕابردوو گرووپێکی سەلەفی لە شاری سەقز بە چەقۆ و قەمە هەڵیانکوتایە سەر خەڵکی مەدەنی.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی هەینی لە شەقامی "مەل قەڕەنی" سەقز گروپێکی سەلەفی بە بیانووی خواردنی مەشروب بە چەقۆ و قەمە هێرشیان کردووەتە سەر چەند کەسێک و بە سەختی برینداریان کردوون.

ڕوونیشیكردەوە، لە ئاکامی ئەو هێرشەدا چەند کەسی مەدەنی بە سەختی بریندار بوون کە باری تەندروستی یەکێکیان بە ناوی "هاوڕێ مەلەکی" ناجێگیرە.

ئەوەشی خستەڕوو، كە چەند کەس لە سەلەفییەکانیش بریندارن کە سەرجەمیان لە نەخۆشخانەی خومەینی ئەو شارە لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.


PM:05:10:15/05/2021