بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئێران ٥٩٢ کەس خۆیان کاندیدکردووە ٤٠ یان ژنە

لە وڵاتی ئێران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەو وڵاتە ٥٩٢ کەس خۆیان کاندید کردووە کە تەنیا ٤٠ یان ژنن.

لیژنەی هەڵبژاردن لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران لەگەڵ راگەیاندنی کۆتایی هاتنی خۆ کاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار ٥٩٢ کەس خۆیان کاندیدکردووە، لەوانە ٢٧٢ کەسیان بە کالاریۆسیان هەیەو ٣٢٠ کەسیان بڕوانامەی ماستەریان هەیە. 

لە رووی تەمەنەوە ٨٩ کەسیان خوار ٤٠ ساڵن، ٤٩٥ کەس لە نێوان  ٤٠بۆ ٧٥ ساڵە، ٨ کەسیان لەسەر ٧٥ ساڵەوەن.

دوای ئەم قۆناغە بەڵگەی کاندیدەکان دەچنە بەردەم ئەنجومەنی پاراستنی دەستور بۆ هەڵسەنگاندنی ناوەکان لەماوەی ٥ رۆژدا، دوای ئەوەش ٥ رۆژی تر دەدرێت بە کاندیدەکان بۆ تانەدان لە بڕیاری ئەنجومەنی دەستور.

لیژنەی هەڵبژاردن ئاشکراشی دەکات ٢٠ رۆژ بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنە، دوای ئەوە ٢٤ کاتژمێر پێش هەڵبژاردن هەڵمەتی راگەیاند رادەگیرێت، تا رۆژی ١٨ ی حوزەیران کە هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.

لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا، هەڵبژاردن بۆ تەواوکاری ئەنجومەنی شورا لە ٦ بازنەدا، هەروەها هەڵبژاردن بۆ ١٣٧٢ ئەنجومەنی شارەکان و ٤٠ هەزارو ٦٢٠ لادێ.



PM:10:52:15/05/2021