ئەندامێکی کۆمیتەی دینارتەی یەکێتی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەستگیردەکریت.
كۆمیته‌ی ١٦ ی ڕێكخستنی دینارته‌ی یه‌كێتی لە رایگه‌یاندراویکدا بڵاویکردەوە، "زۆر به توندی ئیدانه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامی كۆمیته‌كه‌مان، ماموستا محه‌مه‌د ساڵح ده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كانی ئه‌منی سه‌ر به پارتی له ناوچه‌كه ده‌ستگیر كراوه".
هەروەها ئەو رێکخراوەی یەکێتی دەشڵێت" ئه‌مكاره ناشارستانیه‌ی حزبی ده‌سه‌ڵات، یه‌كه‌مجار نیه كه به بیانوی جیاواز كادر و لایه‌نگره‌كانمان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌م كاره ده‌بێته شێواندنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستان به گشتی، له‌به‌رئه‌وه داواكارین به زوترینكات ئازاد بكرێت".
هێزە ئەمنییەکانی ئەو دەڤەرە هیچ روونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە.