لەیەکەم ڕۆژی پرۆسەی خوێندن مامۆستایانی وانەبێژ بایكۆتكردنی دەوامیان ڕاگەیاند

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی ئایار لەیەکەم ڕۆژی پرۆسەی خوێندن مامۆستایانی وانەبێژی قەزایی سەیدسادق بایكۆتكردنی دەوامیان ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی مامۆستایانی وانەبێژی سەیدسادق داوا لە حكومەتی هەرێم دەکەن دایانبمەزرێنێت، بە پێچەوانەشەوە لە ئەگەری جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانیان لە دەربڕینی ناڕەزاییەتیەكانیان بەردەوام دەبن و ئامادە نابن بچنە هۆڵەكانی خوێندن.

دەقی پەیامی مامۆستایانی وانەبێژی سەیدسادق:

بۆبەڕێزان :/بەڕێوەبەری پەرودەی سەیدصادق وبەڕێوبەری قوتابخانەكان وسەرجەم مامۆستایانی میلاك

بەڕێزان یٔێمە وەك مامۆستایانی وانەبێژبڕیارماندا بایكۆتی ھۆڵەكانی خوێندن بكەین وخۆپیشاندان بكەین تاوەكو سەرۆكی حوكومەتی هەرێم دێت بەدەم داواكارییەكانمانەوە، پێویستمان بە پاڵپشتی و ھاوكاری یٔێوە دەبێت هیوادارین هاوكارمان بن بۆ وەرگرتنی سەرەتایی ترین مافەكانمان كە داوای دامەزراندن دەكەین سەرەتایی ترین مافی خۆمانە،مامۆستایانی وانەبێژچەندین ساڵە بەدۆخێكی خراپی دارایی و دەروونیەوەدەژین بۆ دەرچونمان لەو دۆخە خراپەی دارایی ودەرونیەی كە تێی كەوتوین یٔێمە ھەڵوێست وەر دەگرین بەرانبەر بەو ستەمەی لێمان دەكرێت ھیوادارین یٔێوەش لەگەڵ یٔێمە هاوكاربن و بێنەسەرشەقام لەپێناو گەڕاندنەوەی شكۆ بۆمامۆستا بەتایبەت مامۆستایانی وانەبێژ.

دەستەی مامۆستایانی وانەبێژی سەیدصادق 
15/5/2021


AM:10:40:16/05/2021