ڤیدیۆ.. هونەرمەندێکی فەلەستینی بەر گوولەی هێزەکانی ئیسرائیل دەکەوێت

هونەرمەندێکی فەلەستینی بەر هێرشی سووپای ئیسرائیل دەکەوێت، بە سەختی بریندار دەبێت.

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە هونەرمەندی فەلەستینی ناودار مەیسا عەبدولهادی دەکەوێتە بەر هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل و بەسەختی بریندار دەبێت.

مەیسا عەبدولهادی وەک هونەرمەدندێک بەشداری چەندان کاری هونەری عەرەبی و جیهانی کردووەو، خاوەنی چەندان خەڵاتی عەرەبی و جیهانییە.

مەیسا بەشداری خۆپیشاندانی گەڕەکی شێخ جراری کردووە دژی هێزەکانی ئیسرائیل کە هەوڵیان داوە ئەو گەڕەکە بە فەلەستینییەکان چۆڵبکەن و بەر دەستڕێژی هێزە ئیسرائیلیەکان کەوتووە.

PM:03:06:16/05/2021