یەکەم وڵاتی جیهان بڕیاری داخستنی سنوری وڵاتەکەی بۆ ماوەی ساڵێک دەرکرد

بەرپرسانی وڵاتی ئوسترالیا سورن لەسەر ئەوەی کە دەرگای وڵاتەکەیان بەڕووی جیهاندا لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتووەوە بکەنەوەو، جەختیش لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە سازش ناکەن بۆ ئەو فشارانە کە داوایان لێدەکرێت سنورەکانیان بە ڕووی جیهاندا بکەنەوە.
 
سکوت موریسون، سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا لە زاری ئاژانسی رۆیتەرزەوە دەڵێت" ڕێنومای تەندروستی و ئابوری دەدەین بە هاوڵاتیان". 

وەزیری دارایی ئەو وڵاتە، جوش فرایدنبج بە رادیۆی ئوسترالی راگەیاندووە، ئامۆژگاری تەندروستی پێشکەش دەکەین و داخستنی سنوری وڵات خزمەتی زۆری کردوین.

ئەو وڵاتە جگە لە وەفدی وڵاتان و ئەو هاوڵاتیانەی دەگەڕێنەوە، لە ئازاری ٢٠٢٠ەوە رێگا بەکەس نادەن بچێتە وڵاتەکەیانەوە.

ئەو رێوشوێنانەی ئەو وڵاتە لەناوخۆ و لەسەر ئاستی وڵاتیش گرتوویەتە بەر بە چالاکترین رێوشوێن دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا.

تا ئێستا لە ئوسترالیا ٢٩ هەزارو ٧٠٠ کەس تووشی کۆرۆنا بووەو ٩١٠ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.



PM:08:03:16/05/2021