بۆ بەرگرتن لە کەوتنەوەی ئاگر لە چیای ئەزمەڕ چەند ڕێوشوێنێک دەگیرێتەبەر

قائیمقامیەتی سلێمانی چەند رێوشوێنێک دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی وەک ساڵانی پێشوو چیای ئەزمەڕ و گۆیژە ڕووبەڕووی ئاگرکەوتنەوە و سوتانی دارستانەکانی  ئەو دوو چیایە نەبێتەوە.

بە ئامانجی پاراستنی  چیای ئەزمڕ و گۆیژە لە ئەگەری سوتان و زیان گەیاندن بە ژینگە و سروشتی لە قائیمقامییەتی سلێمانی کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا و چەند بڕیارێکی دەرکرا کە گرگترینیان:

١.لە زووترین کاتدا دەست دەکرێت بە ئاگر بڕ بۆ پاراستنی ئەزمڕ و گۆیژە بە ئامانجی رێگریکردن لە ئاگرکەوتنەوە و زیان گەیاندن بە دارو ژینگەی چیاکە.

٢.کۆشک و خواردنگەکانی سەرچیاکە پێویستە مۆڵەتی رێگەپێدانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانیان ھەبێت و پابەند دەکرێن بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن .

٣. مانەوەی گەشتیار و ھاوڵاتی لە شەواندا تاکو بەیانی و خەوتن لە چیاکە قەدەغەیە.

٤.ئاگرکردنەوە لەسەر چیاکە بەھەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

٥.تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ئامادەیی تەواودا دەبن بۆ رێگری لە سوتانی چیاکەو ئەگەری ئاگر کەوتنەوە.

٦.تیمی ھێزە ئەمنییەکان لە ئاسایش و پۆلیس و ھاتووچۆ بڕیارەکان جێبەجێ دەکەن.

٧.داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن  دەکەین لە بڵاوکردنەوەی ھەڵمەتێکی فراوانی ھۆشیارکردنەوە بۆ پاراستنی ژینگەو سروشتی شوێنە گەشتیارییەکانی سلێمانی ھاوکارمان بن



PM:01:43:17/05/2021