بانكی رافیدەینی سەر بە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند" پێشینەی قەرز بە فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە و قەرزەكەش تایبەتە بە نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی خانوو".
لە ڕاگەیەندراوێکدا بانکی ڕافیدەینی عێراق ئاشکرایکرد" دهستیان کردوه بهپێدانی پێشنهی نیشتەجێبوون بۆ دروست كردنی خانوو یان نوێكردنەوە و بنیاتنانەوەی، كە بڕەكەی تا ٥٠ ملیۆن دینار دەبێت".
هاوکات لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: لهڕێگهی ماستەركارتهوه ههموو فهرمانبهرێک دهتوانێت ئهو پێشینانه وهربگرێت.
لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا بانكی رافدهین ئاماژهی بهوهشكردوه، ڕێژەی سوودی قەرزەكە سەدا پێنج دەبێت، فەرمانبەران دەتوانن سەردانی لقی بانكەكان بكەن لە سەرجەم پارێزگاكان بۆ سوود وەرگرتن لە پێشینەكە.