لە ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا:
گۆڕان داوای ستراتێژێکی نەتەوەی بۆ لایەنە سیاسیەکان دەکات


لە ساڵیادی کۆچی دوایی دامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕان، نەوشیروان مستەفا، بزووتنەوەی گۆڕان بانگەواز لە هەموو پارتە سیاسیەکانی هەرێم دەکات لەچوارچێوەی سیاسەت و ستراتیژی نەتەوەیی تا پارێزگاری لەبەرژەوەندی ھەرێم بکەن.

دەقی پەیامەکەی بزوتنەوەی گۆڕان:
 
نەوشیروان مستەفا، سیمبولی نەتەوە و نیشتیمانێک ‎هاونیشتمانیانی کوردستان..

 ‎یٔەمڕۆ، چوار ساڵ بەسەر کۆچی دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت. سەرکردەیەک وەک رەمزی هەرە پاکی خەباتی رزگاری نیشتمانی کوردستان.. وەک کەسایەتیەکی داھێنەر لەبواری سیاسەت، فکر، مێژو، یٔەدەب، رۆژنامەگەری.. وەک یٔەندازیاری راپەڕین و ریفۆرم.. وەک سیاسیەکی کاریگەر لە دانانی بەردی بناغەی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم.. وەك شۆڕەسواری چەسپاندنی مافە نەتەوەییەکانی کورد لە دەستوری هەمیشەیی عێراق.. وەک یٔاڵاهەڵگری یەکەمین پڕۆژەی یٔۆپۆزسیۆنی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان.. وەک قوتابخانەیەک بۆ پێگەیاندنی دەیان سەرکردەی گەنج ناوی چووە لاپەڕەکانی مێژوی نەتەوەیەک. ‎یٔێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان، لە کاتێکدا یاد و یادەوەری دامەزرێنەر و یٔیلهامبەخشی سیاسیی بزوتنەوەکەمان بە شکۆوە بەبیر دەهێنینەوە، جەختیش دەکەینەوە رۆڵ و پێگەی مێژویی کاک نەوشیروان تەنها لە حیزب و بزوتنەوەیەکی سیاسیی سنوردار ناکرێ، بەڵکو لە بنەڕەتدا یٔەو سیمبولی نیشتمان و نەتەوەیەکە کە پڕۆژەیەکی سیاسیەکەی بەردەوام و، یٔامانجەکانی یٔاشکرا و روون و رەوان، لەو سۆنگەیەوە؛ بەڵێن دەدەین سورتر و مکوڕتر لە رابردو هەوڵە سیاسیەکانمان بخەینەگەڕ بۆ هێنانەدی یٔەو پەیام و بەها بەرزانەی کاک نەوشیروان خەباتی بۆ کرد، بۆ سازش نەکردن لەسەر یٔەو پرەنسیپە پیرۆزانەی کە یٔەنجامەکەیان چاکەی گشتی و خێر و خۆشی میللەتەکەمانی پێوە پەیوەستە.

‎دۆخی سیاسیی هەرێم کوردستان، یٔایندەی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق، یٔەگەرەکانی گۆڕین لە نەخشەی هاوپەیمانێتی زلهێزەکان و وڵاتە یٔیقلیمیەکان لەناوچەکە، هەمو یٔەمانە بەیەکەوە دەرخەری یٔاماژەی ھەڕەشەن و دەکرێ دەرفەتیش بن لەبەردەم نەتەوەکەمان.

هەربۆیە پلانکار و نەخشەڕێگا و بیری تیژ و ستراتیژی کاک نەوشیروان یٔێستا لە هەمو کات زیاتر پێویستی بە خستنەگەڕ و تەرجومەکردنی بۆ واقعی حاڵ هەیە. لەم راستیەوە بانگەواز لە هەموو پارتە سیاسیەکانی هەرێم دەکەین لەچوارچێوەی سیاسەت و ستراتیژی نەتەوەیی خۆمان پارێزگاری لەبەرژەوەندی ھەرێمەکەمان بکەین و، لە ململانێی ھەرێمی و نێودەوڵەتی ھاوسەنگ و سەربەخۆ لەسەر بنچینەی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان مامەڵە بکەین. ‎پەیوەندیدار، بە دۆخی سیاسیی و کارگێڕی و دارایی هەرێمی کوردستانیش، یٔەرکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم جێبەجێکردنی کارنامەکەیەتی کە پێداگیری دەکات لەسەر رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ لەسەرهەموشیانەوە دەستەبەرکردنی یٔازادییە مەدەنی و گشتیەکان، یٔازادی بیروڕا و رادەربڕین و رۆژنامەوانی.
زەمینەسازی بکرێت بۆ دادی کۆمەڵایەتی و باشکردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان.

 پرسی سەروەری یاسا و سەربەخۆبونی دەسەڵاتی دادوەری و دادگاکان لە دروشمەوە بکرێت بە کردار، هەروەک، چەسپاندنی پرەنسیپەکانی هاوڵاتیبون و سەرەتاکانی حوکمڕانی باش؛ پێویستی بە یٔیرادەی راستەقینەیە بۆ روبەڕووبونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنەوەی کاری دامەزراوەیی، پێویستی بە رێکخستنەوە و بە نیشتمانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە هەیە، پێویستی بە چاکسازی راستەقینە و دروستکردنەوەی متمانەیە بە حکومەت و دامەزراوە هەڵبژێردراوەکان.

‎هاونیشتمانیانی کوردستان... ‎گۆڕانخوازان.. ‎دوای تێپەڕبونی (١٢) ساڵ بەسەر بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دەریٔەنجامی پێدراوە سیاسیەکان، یٔێستا بۆ هەمو لایەک دەرکەوت بەدیلی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕان هەر گۆڕانە.
لەو روانگەیەوە، بزوتنەوەی گۆڕان بە پەرۆشەوە گوێ لە سەرنج و رەخنەکان دەگرێت و یٔۆرگانەکان کە یٔامرازی جێبەجێکردنی کاری رێکخراوەین جێگای هەمو گۆڕانخوازانی بە هەمو جیاوازییەکانەوە تێدا دەبێتەوە. ‎لە کۆتایدا، درود بۆ رۆحی پاکی کاک نەوشیروان و هەمو شەهیدەکانی کوردستان دەنێرین، لەبیری ناکەین گێڕانەوەی شکۆ بۆ تاکی کورد، هەوڵدان بۆ بیناکردنی کەسایەتی یٔازا و بوێر و هۆشیار بەرامبەر ماف و یٔەرکەکانی یەکێکە لە شایٔامانجە سیاسیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان.

 
‎بزوتنەوەی گۆڕان

‎١٩ی ٥ی ٢٠٢١



AM:10:59:19/05/2021