لە عێراق ٣٣ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە چوار هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٣ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".  

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو چوار هەزارو ٥٨٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٣٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و پێنج هەزار و ٤١٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ١٥٦ هەزار و ١٣٧ كەس و لەوانە ١٦ هەزار و ١٠٢ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٦٧ هەزار و ٣٨٧ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:05:10:20/05/2021