وێنە.. هونەرمەندێکی زۆر بەناوبانگی عەرەبی بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا

هونەرمەندی ناسراوی میسری و عەرەبی سەمیر غانم ئەمڕۆ بەهۆی کۆرۆناوە لە قاهیرە گیانی لە دەستدا.

سەمیر غانم کە بە یەکێک لە ئەکتەرە ناسراوە کۆمیدییەکان ولآتی میسر و جیهانی عەرەب ناسراوە، سێ هەفتەیە لەگەڵ هاوسەرەکەی دەلال عەبدولعەزیزی تووشی کۆرۆنا بوون هەردووکیان برانە نەخۆشخانەو ئەمڕۆ سەمیر، غانم لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

سەمیر غانم لە دایکبووی ١٩٣٧ و کۆلیژی کشتوکاڵی تەواوکردووە، هەر لەسەرەتاوە تا ساتەکانی گیان لە دەستدانی بە هونەرمەندێک کۆمیدی ناسراوە.

بەشداری زیاتر لە ٣٠٠ فلم و دراماو شانۆ و فوازیردا کردووەو زۆربەیان کۆمیدی بوون.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەو هونەرمەندە لە قاهیرە بە خاک دەسپێردرێت، لە کاتێکدا هاوسەرەکەشی لە نەخۆشخانە  بەهۆی پەتای کۆرۆناوە کەوتووە.



PM:08:30:20/05/2021