لەنزیک شاری مەهاباد، شەڕ لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستان و هێزەکانی ئیتلاعات و سوپای پاسدارانی ئێران رویداو زیانی گیانی هەیە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، شەڕەکە لە ئەنجامی دادانی بۆسەیەک بووە کە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە لە نزیک گوندی قەرەبڵاغی جاددەی بورهان بوە لەنێوان شارەکانی مهاباد و بۆکان دانراوە بۆ هێزێکی پێشمەرگەکانی حدکا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاندوە، لەو شەڕەدا ٧ کەس کوژراون کە ٥ یان لە هێزەکانی ئیتلاعات و سووپای پاسداران و دوو کەسیش کە سەر بە حیزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون.
رێکخراوی هەنگاو ئاشکرای دەکات ، کەسێک لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە بە برینداری بەدیلگیراوە.