گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە بەنداوی سماقوڵی خنکا

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢١ی ئایار گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ لەکاتی مەلەکردندا لە بەنداوی سماقوڵی خنکا. 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئەمڕۆ هەینی، گەنجێک بە ناوی (ع، ح، ب) لە بەنداوی سماقوڵی سەر بە قەزای کۆیە بەهۆی نەشارەزای لە کاتی مەلەکردندا دەخنکێت. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا تەرمی گەنجەکە دۆزراوەتەوە کە ناوی (ع، ح، ب) و تەمەنی ١٨ ساڵە و دانیشتوی پارێزگای هەولێرە و پیشەی کاسبە.


PM:06:25:21/05/2021