لە عێراق ٣٥ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە چوار هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٥ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".  

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو چوار هەزارو ٣٥٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٣٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و چوار هەزار و ٦٣٩ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ١٦٠ هەزار و ٤٩٤ كەس و لەوانە ١٦ هەزار و ١٣٧ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٧٢٠ هەزار و ٢٦ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:08:08:21/05/2021