هۆکارەکانی نەناردنی پشکی هەرێم لە بەغداوە ئاشکرا دەکرێت

پەرلەمانتارێکى پارتى لە بەغداد ڕایدەگەیەنێت" ژمارەیەک هۆکار هەن بۆ دواکەوتنى جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى نێوان هەرێم و بەغدا لە یاساى بودجەدا کە لە یاسایی بوودجەی ئەمساڵیش جێگەی بۆ کراوەتەوە".

دیار بەروارى، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى پارتى لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکیدا بە ماڵپەڕى (بغداد الیوم) ڕایگەیاند" کۆمەڵێک هۆکارێک هەن بۆ دواکەوتنى جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى نێوان هەولێر و بەغدا لە یاساى بودجەدا چەسپێنراوە، یەکێک لە هۆکارەکان دواکەوتنى دەرکردنى ڕێنمایى لەلایەن وەزارەتى داراییەوە بۆ جێبەجێکردنى مادەکانى، جیا لەوەش گرتنەبەرى ڕێوشوێنەکانى دۆخی کۆرۆنا و بوونى پشوویەکى دوورو درێژ هۆکاری دیکە بوون بوونەتە هۆی دواکەوتنی جێبەجێکردنی یاسایی بوودجە". 

ئاماژەى بەوەشکردووە" چەند مادەیەکى بودجەکەش لەلایەن حکومەتەوە و لە دادگاى فیدراڵ تانەى لێدراوە و ئەوەش کارەکانى حکومەتی خاو کردووەتەوە بەتایبەت لەسەر ئەو مادانەى کە پەیوەستن بە هەرێمەوە". 


PM:08:43:21/05/2021