لە شاری کەرکوک گەنجێک بە مردوویی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

لە گەڕەکی باروتخانەی شاری کەرکوک گەنجێک دوای سێ ڕۆژ لە کوشتنی لە ماڵەکەی خۆیدا بە مردووی دۆزرایەوە.

عامر نوری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی رایگەیاند" گەنجێکی تەمەن ٣٠ ساڵ لە گەڕەکی باروتخانە لە ماڵەکەی خۆیدا بە مردوویی دۆزراوەتەوە کە ماوەی سێ رۆژە گیانی لەدەستداوە".

باسی لەوەشکرد، پێی دەچێت کێشەی خێزانی بووبێت، چونکە ئەم گەنجە بەتەنها لە ماڵەکە بووە و دەرگای لەسەر داخراوە و فیشەک بەسەریەوە نراوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

عامر شوانی ئاماژەی بەوەشکردووە، تاوه‌كو ئێستا هیچ کەسێک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیر نەکراوە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباری ڕووداوەکە بەردەوامە.


PM:01:26:22/05/2021