وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای دەکات، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان پلانی هه‌یه تا ساڵی ٢٠٢٣ توانای هه‌نارده‌كردنی بەرزبکاتەوە بۆ ٦ ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا زیاد بكات.
عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند" له ئێستادا رۆژانه زیاتر له ٣ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له ڕێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی باشور و به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه هه‌نارده ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌نده‌ره‌كانی باشور توانایان هه‌یه له رۆژێكدا ٤ چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیان لێوه هه‌نارده بكرێت، هەر بۆیە وەزارەت تا ساڵی ٢٠٢٣ هه‌نارده‌ی نه‌وت بگه‌یه‌ننه ٦ ملیۆن، به‌رمیل له‌رۆژێكدا.
جیهاد ئاوەشی ئاشکرا کرد کە مانگانه ٣ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه هه‌نارده ده‌كرێت و ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه له‌هه‌وڵی فراوانكردنیدان.
له‌مانگی ئایاری ئه‌مساڵ، له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای نیشتمانی بۆ به‌بازاڕكردنی نه‌وت "سۆمۆ"ه‌وه ٨٨ ملیۆن و ٣٩٨ هەزار و ٣١٩ بەرمیل نەوت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه، كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی ٥ ملیار و ٥٢٠ پێنج سه‌د و بیست و پێنج ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلار بووه.