لە سەرانسەری جیھان، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گەیشتە ١٦٧ ملیۆن کەس.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئامارهكانى پهتای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ دهبهستێت لە جیهاندا، لەسەرتاسەری جیهاندا ١٦٧ ملیۆن و ٣٣١ هەزار و ٦٠٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، سێ ملیۆن و ٤٧١ هەزارو ٣٩ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ١٤٣ ملیۆن و ٩٠١ هەزار و ٧٠٣ توشبوو چاکبونەتەوە.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبووانی پهتاکەی لە جیهاندا تۆمارکردووە كه تا ئێستا ٣٣ ملیۆن و ٨٨٢ ههزار و ٣٣٣ حاڵهتی تۆمارکردووە، لەو ژمارەیەش ٢٧ ملیۆن و ٤٧١ هەزار و ٢٤٢ کەس چاکبوونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ٦٠٣ هەزار و ٨٧٦ کەس بەرزبووەتەوە.