وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە نوسراوێکدا به‌كارهێنانی ئاواز و میلۆدی فۆلكلۆر بۆ ریكلامی بازرگانی قه‌ده‌غه کرد.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کورستان کە ٢٠ی ئایار دەرچووە و واژۆی حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی لەسەرە ئاماژەی بەوەکردوە" ئاماژه به یاسای ژماره ١٧ی ساڵی ٢٠٢١ی یاسای مافی دانه‌ر و مافه هاوسێكانی، مادده‌ی چواره‌م، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان خاوه‌ندارێتی سه‌رجه‌م ئاوازه فۆلكلۆرییه‌كان ده‌كات، كه خاوه‌نه‌كانیان دیار نین".
لە نوسراوەكەدا باس لەوەشکراوە، بۆ ئەو مەبەستە داواكارین بە راگرتنی سه‌رجه‌م ئه‌و رێكلامانه‌ی كه گۆرانی و ئاوازی فۆلكلۆر و هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌كه‌مانی تێدا به‌كارهێنراوه بۆ مه‌به‌ستی كاری بازرگانی.
وەزارەتەكە دەشڵێت" له رێككه‌وتی ده‌رچوونی ئه‌م نوسراوەوە، هه‌ر كۆمپانیایه‌كی رێكلام و كه‌ناڵێكی میدیایی، ئاواز و گۆرانی فۆلكلۆر به‌كاربهێنێت، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر به پێی یاسای مافی دانه‌ر و مافه هاوسێكانی".
دەقی نوسراوەکە: