خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کورد هێلی لەڤ لەنوێترین دەرکەتنیدا بەشێوەیەکی زۆر جیاواز دەرکەوت و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە.
لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هێلی لەڤ نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوەو کە بۆتە جێی باسی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و بینەرەکانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەردەبڕن.
هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە ، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین ، لەسالی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All” ناسرا، لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan)، هێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لەئەمریکا دەژی.