پەروەردەی سلێمانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندی مامۆستایان دەرکرد

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا لەبارەی خانەنشین بوونی ئەو مامۆستایانەی كە وانەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەڵێنەوە زیاتر لە شەش مانگ درێژ دەكرێتەوە.
 
لە نووسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانیدا، کە وێنەیەکی گەیشتووەتە دەست "سپی" و واژووی دڵشاد ‌عومه‌ر، به‌رێوبه‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌سه‌ره‌ تێیدا ھاتووە" بۆ جێبەجێكردنی فەرمانی وەزارەتی پەروەردە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی فێركردنی ئامادەیی پیشەیی بڕیاردرا بە درێژكردنەوەی ماوەی خزمەت تا ڕێكەوتی ١ی تەمووزی ٢٠٢١، بەمشێوەیە تەمەنی خانەنشینکردنی ئەو مامۆستایانە بۆماوەی شەش مانگ درێژدەبێتەوە".

دەقی بڕیارەکەی پەروەردەی سلێمانی:


PM:02:00:24/05/2021