لە کاتێکدا حکومەتی هەرێم سوورە لەسەر لێبڕینی مووچەی ئەم مانگە هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو بەرێژەی ٢١% دا، بەڵام ئەو لیستی مووچەیەی بۆ مانگەکانی پێشوو رەچاو دەکرا، هەڵوەشایە.
ئەمڕۆ دوو شەممە
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، وهزیری دارایی و ئابوری ڕەزامەندیدا بە پێدان و خەرج کردنی مووچەی مانگی ٥(ئایار) بۆ کارمەندانی وهزارهتی تهندروستی و رۆژی سێشهممه و چوارشهممه کە دەکاتە ڕێکەوتی ٢٥- ٢٦ ئەم مانگە، به پێی میكانیزمی مانگی پێشوو دابهش دهكرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە چەند رۆژ لەمەوبەر میدیاکان بڵاویانکردەوە کە لیستی مووچە هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو دابەشدەکرێت و لە هەفتەیەکدا مووچەی مانگی ئایار سەرجەم وەزارەتەکان بەپێی خشتەکە دابەشدەکرا، بەلآم ئەم دابەشکردنە هەڵوەشایەوەو لەبری هەر رۆژەو مووچەی وەزارەتێک دابەشدەکرێت.
پێش چەند رۆژێک لەمەبەر لیستی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان بەمشێوەیە بڵاوکرایەوە:
ڕۆژی سێشەممە 25/5/2021
وەزارەتی تەندروستی
دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە
یەكەی 80 و 70
وەزارەتی دارایی و ئابوری
وەزارەتی ناوخۆ
فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن
لیوای نەوت
ڕەگەزنامە
ڕۆژی چوارشەممە 26/5/2021
وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی
وەزارەتی پەروەردە
ڕۆژی پێنج شەممە 27/5/2021
ئەنجومەنی ئاسایش
دەزگای گشتی ئاسایش
وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی
خاوەن پێداویستی تایبەت
ئەنجومەنی دادوەری
وەزارەتی داد
وەزارەتی سامانەسروشتیەكان
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی
وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
دیوانی چاودێری دارایی
دەستەی مافی مرۆڤ
ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم
دەستەی ژینگە
دەستەی وەبەرهێنان
دەستەی دەستپاكی
كۆمسیۆنی هەڵبژاردن
دەزگای مین
وەزارەتی خوێندنی بڵا و توێژینەوەی زانستی
ڕۆژی یەك شەممە 30/5/2021
وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
وەزارەتی كارەبا
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێ كردن
سەرۆكایەتی هەرێم
پەرلەمان
ئەنجومەنی وەزیران
خانەنشینی پێشمەرگە
ڕۆژی دوو شەممە 31/5/2021
خانەنشینی شارستانی