ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم تاوە باران و بارانی بەخوڕ دەبارێت

شارەزایەکی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات، کە ئەمڕۆ تاوە باران و بارانی بەخوڕ زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوەو هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند" وەکو پێشبینی دەکرا لە ئێستادا ئاسمانی هەرێم بەزۆری گۆڕاوە بۆ هەوری تەواو لەگەڵ چالاکبوونی هەورە تریشقە و تاوە باران لە زۆرێک ناوچەکانی سلێمانی و کەرکوک".

ئاشکراشیکردووە، لە کاتەکانی ئایندەدا سنوورەکانی پارێزگای هەڵەبجە و هەولێر و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان دەگرێتەوە، هاوکات لە ناوچە شاخاوییەکاندا ڕوودانی هەورە تریشقە و ئاستی باران بارین زیاتر دەبێت. 


AM:09:33:25/05/2021