سەرۆکی هەرێمى كوردستان لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی فەڕەنسا کۆبووە و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌مني عێراق و هه‌رێم و ڕۆڵى هێزه فهرهنسييهكان و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له هاوكارى و پشتگيريكردنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ى تيرۆر تاوتوێ كرا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمى كوردستان پێشوازی لە فرانسواز دۆماس سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرگريی نیشتمانی و سەربازی لە پەرلەمانی فەرەنسا و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له فیلیپ مایەر و گوێندال ڕۆیلارد ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و برۆنۆ ئۆبێرت باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق و ئۆلیڤیێ دیکۆتینى، کونسولی گشتی فەرەنسا لە هەولێر پێكهاتبوون.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌مني عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ڕۆڵى هێزه فهرهنسييهكان و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له هاوكارى و پشتگيريكردنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ى تيرۆر تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه و مهترسييهكى ڕاستهقينهيه و بۆ له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كييان، عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێويستييان به به‌رده‌واميى پشتگيرى و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تييه.