خۆپیشاندانی مەیدانی تەحریر گرژی تێکەوت خۆپیشاندەرێک کوژرا..( ڤیدیۆ)

کەمێک لەومەبەر گرژی کەوتە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەیدانی تەحریر و لە ئەنجامدا خۆپیشاندەرێک کوژرا.

لە کاتێکدا هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەوڵی بڵاوپێکردنی خۆپیشاندانەکەی مەیدانی تەحریریان دەکرد لە بەغدا بارگرژی و پێکدادان کەوتە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانەوەو لە ئەنجامدا خۆپیشاندەرێک کوژرا.

لە بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە خۆپیشاندانی گەورە کە بەشێکی بەرچاوی لاوان لە شارەکانی ترەوە هاتبوون لە مەیدانی تەحریر دەستیپێکرد و دەیان دروشمیان بەرزکردەوە، لەوانە ئاشکراکردنی بکوژانی رۆژنامەنووسان و چالاکوانی خۆپیشاندانەکانی تشرین، هەروەها دروشمی ئازادیخوازانی جیهان گەلی عێراق رزگار بکەن، دروشمی " گەل دەیەوێت رژێم بڕوخێت "، ئەم دروشمەش یەکێک بوو لەدەیان  دروشمی تری لاوانی خۆپیشاندەری عێراق.

تا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆپیشاندانەکان بە ئارامی بەڕێوەچوو، بەلآم ماوەیی چەند کاتژمێرێکە خۆپیشاندانەکە بارگرژی بەخۆوە بینی و چەند خۆپیشاندەر بریندار بوون و گەنجێکیش کوژرا.



PM:06:52:25/05/2021