پەروەردەی سلێمانی بڕیارێکی نوێی دەرکرد

په‌روه‌رده‌ی سلێمانی گه‌شتی زانستی و سه‌یرانی خوێنكارانی قه‌ده‌غه‌كرد و رایدەگەیەنێت" دۆخه‌ ته‌ندروستییه‌كه‌ بۆ ئه‌و گه‌شتانه‌ له‌ بار نییه‌". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، دیاردەیەك درووستبووە بەناوی گەشتیی زانستی یان گەشتی خۆشی كە هەندێك خوێندنگە دەیانەوێت بۆ خوێندكارانی ساز بكەن ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەی سلێمانی جگە لەوەی لەم دۆخی تەندروستییەدا و لەبەر رێكارەكانی خۆپارێزیی و لەفەرمانە وەزارییەكاندا هاتووە هەموو گەشت و كۆڕ و كۆبوونەوەیەك رێ پێنەدراوە.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا پەروەردەی سلێمانی داوا لە دایكان و باوكان دەكات ئێمە هیچ رێگەنادەین بە مەبەستی ئەنجامدانی گەشت و سەیران.


PM:01:03:26/05/2021