تەندروستی عێراق: ٢٢ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە چوار هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٢ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".  

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو چوار هەزارو ٤٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٢٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و ٤٧٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ١٩٣ هەزار و ٣٥١ كەس و لەوانە ١٦ هەزار و ٣١١ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ١٠١ هەزار و ٦٧٦ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:07:05:28/05/2021