هۆکاری نەچوونی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا ئاشکرا دەکرێت


سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت" وەفدی هەرێم بۆیە سەردانی بەغدای نەکردووەو لەبەرئەوەی دۆخی حکومەتی فیدراڵ ناسەقامگیرە".

ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند" شاندی حکومەتی هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە لە ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا سەردانی بەغدا بکات، بەڵام لە دوای جەژنەوە دۆخی حکومەتی فیدراڵ ناسەقامگیرە بۆیە سەردانەکە دواکەوتووە".

ڤیان سەبری، لە میانی لێدوانێکیدا بۆ میدیای حزبەکەی ئاشکرای دەکات "شاندی حکومەتی هەرێم ئامادەیی دەربڕیووە لە ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا سەردانی بەغدا بکات و گفتوگۆ لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای بودجەو بڕگەی تایبەت بە هەرێمی کوردستان بکات.  "

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئەوەش دەخاتەڕوو، ڕێنمایی تایبەت لەبارەی بودجە لەلایەن وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی ناوەندی ڕەوانەی سەرجەم یەکە ئیدارییەکان کراوە و ڕەوانەی هەرێمی کوردستانیش کراوە.  



PM:11:39:28/05/2021