" بەهۆی بۆردومانی داعشەوە چوار پێشمەرگە لە تازە دەبنە قوربانی"

شەوی رابردوو ٢٥-٢٦ حوزەیران لە بەرەی تازەی نزیک کەرکوک هێزەکانی پێشمەرگەو هێزەکانی داعش لەرێگای هاوەن و مووشەکەوە بۆردومانی سەنگەرەکانی یەکتریان بەخەستی کردو لەئەنجامدا چوار پێشمەرگە بوونە قوربانی.
سەرچاوەیەک لە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بە سپی میدیای راگەیاند شەوی رابردوو لەقۆڵی تازە و بەشیر هێزەکانی پێشمەرگە سەنگەرەکانی داعشیان بەسەختی بۆردومان کردووە لەئەنجامدا ژمارەیەک لە چەکدارانی داعش کوژراون.
ئەو سەرچاوەیە وتی" چەکدارەکانی داعشیش بۆردومانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەیان کردووەو لەئەنجامدا چوار پیشمەرگە گیانیان لەسدەستداو چەند پێشمەرگەیەکی تریش برینداربوون".
سەرچاوەکەی سپی باسی لەوەکرد کە زیانەکانی داعش زیاترە، بەڵام "بە حوکمی ئەوەی بۆردومانەکە لەشەودا بووە نەمانزانیوە ژمارەیان چەندە".  



AM:09:27:26/06/2014