عێراق زیاتر لە (٤٦) ملیار دینار پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم كرد

ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی ئایار بڕی ٤٦ ملیار و ٤٢٢ ملیۆن دینار وەک چەکی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٠ گەیشتە ھەرێم.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ حكومه‌تی عیراق بڕی ٤٦ ملیار و ٤٢٢ ملیۆن دینار وەکو دوا گوژمەی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان كرد.

لای خۆشیەوە نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" لە ئێستادا یەکلانەبووەتەوە ئایا ئەم هەفتەیە پارەکە دابەشدەکرێت یاخود هەفتەی داهاتوو".

باسی لەوەشکرد، ٢٣ ملیار و ٧٥٠ ملیۆن دینار بۆ سلێمانی، ١١ ملیار و ٩٠٧ ملیۆن دینار بۆ ھەولێر و ١٠ ملیار و ٧٦٥ ملیۆن دیناریش بۆ پارێزگای دھۆک دەبێت.


PM:12:31:29/05/2021