ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان نامەیەک ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەکات و دەڵێت" لەچەند شوێنی شاری هەولێر هەزاران دۆنم زەوی کەبەبێ هیچ پشتیوانییەکی یاسایی دراون بە ژمارەیەک کۆمپانیا و دوای چەندین ساڵ تائێستا کاریان تێدانەکراوە، ئەگەر ئەو زەویانە حکومەت بەبڕیار وەریبگرێتەوە و بەشێوەیەکی زیادکردنی ئاشکرا و لەپێناوی بەرژەوەندی گشتی مامەڵەی پێوەبکات، ملیار‌و 750 ملیۆن دۆلار داهات دەگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی".
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە نامەیەکدا ئاڕاستەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە دەڵێت" ئه‌مڕۆ به‌دواداچونێكی ته‌واومكرد بۆ چه‌ند پارچه زه‌ویه‌ك له ھه‌ولێر و وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره پرسیاری نرخ و خاوه‌نداری و گرفتی یاساییم كرد، ئه‌م زه‌ویانه ئه‌گه‌ر به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان كاریان له‌سه‌ر بكرێت و بفرۆشرێن، به‌دڵنیایی سه‌رو 1.750.000.000 (ملیارێك و حه‌وتسه‌د و په‌نجا ملیۆن) وه‌ك داھات به‌ده‌ستدێت بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی".
راشیگه‌یاندوه" له فڕۆكه‌خانه‌ی ھه‌ولێره‌وه بۆ سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری به‌لای چه‌پدا، له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری به ئاراسته‌ی شه‌قامی گوڵان بۆ لای پارك، زه‌ویه به‌تاڵه‌كان و پرۆژه ته‌وانه‌كراوه‌كانی نێوان پارك ھه‌تاوه‌كو شه‌قامی 100 مه‌تری، زه‌یه‌كانی دریم ستی به ھه‌ردو ئاراسته‌ی شه‌قامی 40 مه‌تری بۆ 100 مه‌تری، پاشان ئه‌و زه‌ویانه‌ی له ھه‌ردولای چه‌پ و ڕاستی ڕێگای موسڵن له نێوان شه‌قامی 40 مه‌تری بۆ 120 مه‌تری، به‌شێكیان به نایاسایی تاپۆ كراون، واته: به‌بێ ئه‌وه‌ی ھیچ كاری تێدا بكرێت كراوه‌ته موڵكی ته‌واو، له‌وانه: 200 (دوسه‌د) دۆنم له پشت ھۆتێل ڕۆتانا، 80.000 (هه‌شتا هه‌زار نزیك نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان".
پەرلەمانتارەکەی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكراشیكردوه، به‌شێك له‌م زه‌ویانه ھێشتا كاری تێدا نه‌كراوه‌و زیاتر له 700 (حه‌وتسه‌د) دۆنم نزیك فڕۆكه‌خانه‌و له سنوری عه‌ینكاوه، به‌ھاكه‌ی زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلاره، دو كۆمپانیای ده‌ستڕۆشتو ململانێیانه له‌سه‌ری و یه‌كیان ئاڵای كۆمپانیاكه‌ی ھه‌ڵداوه له‌سه‌ر ڕوبه‌ری زیاتر له 1.250.000 (ملیۆنێك و دوسه‌د و په‌نجا هه‌زار) مه‌تر، چه‌ندین پارچه زه‌وی نایابی دیكه‌ش له‌م ناوچه‌یه‌دا وه‌رگیراوه و كاری تێدا نه‌كراوه و واده‌ی یاسایی ته‌واو بوه و ھێڵدراوه‌ته‌وه.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، له بری ئه‌وه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سێك پارچه‌یه‌ك بدرێته 100.000.000 (سه‌د ملیۆن) و یه‌كێكی دیكه بدرێته 70.000.000 (حه‌فتا ملیۆن) به‌یاسا وه‌ربگرێته‌وه‌و بدرێته سودی گشتی.
باسی له‌وه‌شكردووە، چاكسازی گه‌وره ئه‌مه‌یه، به‌دڵنیایی ئه‌گه‌ر ئه‌م زه‌ویانه له‌بری ئه‌وه‌ی بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی چه‌ند كۆمپانیایه‌ك و ھاوبه‌شه‌كانیان به‌كاربێت، حكومه‌ت خۆی قۆناغ قۆناغ و به كێبركێ بیفرۆشێت، به دڵنیایی زیاتر له 1.750.000.000 (ملیارێك و حه‌وتسه‌د و په‌نجا ملیۆن) ملیۆن دۆلار ده‌گرێته‌وه.