وێنە.. هەیفا وەهبی لەگەڵ ئۆتۆمبیلە لامبور غینیەکەی دەردەکەوێت

لە نوێترین دەرکەوتنی ئەستێرەی نواندن و گۆرانی عەرەبی هەیفا وەهبی لەگەڵ ئۆتۆمبیلە نوێ و گرانەکەی لامبور غینی دەردەکەوێت.

هەیفا وەهبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی لەپەنا ئۆتۆمبیلە سورە لامبور غینییەکەی بڵاوکردۆتەوە، ئەم ئۆتۆمبیلە کۆمپانیایەکی ئیتالی بەرهەمیدەهێنێت، کە ئۆتۆمبیلی زۆر کەشخەو گرانن و لە گرووپی ڤاکس فارگۆنەو کێبەرکێی ئۆتۆمبیلەکانی فیراری دەکات.

هەیفا وەهبی کە پێدەچێت ئەم ئۆتۆمبیلەی لەتەمەنیدا کڕیبێت ئەو یەکێکە لە ئەستێرە دەوڵەمەندەکان و، لە ئێستادا تەمەنی ٤٨ ساڵەو بە یەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا هەژمار دەکرێت بە یەکێک لەو 100 ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.

ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی 2009 دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا 4 ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە. 



PM:08:50:30/05/2021