"ئێران دەیەوێت PKK شەڕی تورکیا بکات"

کۆماری ئیسلامی ئێران ماوەیەکە بەتایبەتی لەدوای روداوەکانی موسڵەوە فشارێکی هەمەلایەنەی خستۆتە سەر پارتی کرێکارانی کوردستان PKK  تا کۆتایی بەگفتوگۆ بهێنن و شەڕی حکومەتی تورکیا بکەن.
چەند رۆژێکە سوپای ئێران کەوتۆتە بۆردومانکردنی ناوچەکانی سیدەکان، سەرچاوەیەکی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان بە سپی میدیای راگەیاند کە بۆردومان و شەڕفرۆشتنی حکومەتی ئێران بە پارتی کرێکارانی کوردستان هۆیەکی نهێنی هەیە کە ئەویش فشارخستە سەرئەو پارتەیە تا شەڕی حکومەتی تورکیا بکات" پێشتریش لەڕێگا دیبلوماسییەکانەوە بە پەکەکە وتراوە کە شەڕ لەگەڵ تورکیادا دەستپێبکەنەوە".
ماڵپەڕی pukmedia  زمانحاڵی یەکێتی نیشمانی کوردستان لەسەر بەرپابوونی شەڕی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای ئێران دەڵێت" ئەو پێكدادانە لە رۆژی 23ی ئەم مانگەوە دەستیپێكردوەو تا ئەمڕۆ 2014/6/25 بەردەوامبووە، لەو ناوچانەشدا هێزەكانی سوپای پاسداران هەوڵیانداوە دەستبەسەر یەكێك لە تەپۆڵكەكانی سنوردا بگرن، بەڵام لەلایەن هێزەكانی هەپەگەوە بەرپەرچیان دراوەتەوەو شەڕ لەنێوان هەردوولادا دروستبووە".
سەرچاوەکەی سپی باس لەوە دەکات کە ئەمەش بەڵگەیەکی تری فشارخستنە سەر پەکەکە یە بەشێوازی جۆراوجۆر تا شەری تورکیا بکات.
ئەو سەرجاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد ئێران بۆیە ئەم کارە دەکات تا تورکیا نەیپەرژێتە سەر کۆمککردنی سونەکانی عێراق، هاوکات رەنگە بتوانێت لەئایندەدا "بەرامبەر"ی لەگەڵ تورکیادا پێبکات لەکاتێکدا ئەگەر کەوتنە گفتوگۆەوە لەسەر دۆسیەی عێراق.   



PM:01:11:26/06/2014