لە تورکیا لە ٤ ساڵدا ٢٠ هەزار خۆپیشاندەر دەستگیرکراوە


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکیا لە راپۆرتێکیدا ئاشکرای دەکات کە لە نێوان ٢٠١٥ تا ٢٠١٩ لە تورکیا هێرشکراوەتە سەر ٤ هەزار و ٧٧١ کەس کە خۆپیشاندانیان کردووە، هەروەها ٢٠ هەزار کەسیش دەستگیکراون لەبەرئەوەی بەشداری خۆپیشاندانیان کردووە.

بەپێی راپۆرتەکەی مافی مرۆڤ، لەو چوار ساڵەدا داواکاری گشتی داوای دژی ٤ هەزار و ٩٠٧ کەس جوڵاندوەوەو هەزار کەسیان حوکمدراون.
ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ خۆپیشاندەران، "پێشێلکردنی یاسایی خۆپیشاندان"، "پڕوپاگەندە بۆ تیرۆر"، "سوکایەتیکردن بە سەرۆک"، "رووبەڕووبوونەوەی پۆلس"، "زەرەر گەیاندن بە موڵکی گشتی"، سەر بە "گرووپی تیرۆریستی".

بەپێی راپۆرتەکە ٤ هەزار و ٩٠٧ خۆپیشاندەر رووبەڕووی توندتیژی پۆلیس بوونەتەوەو ٩٠ بە فیشەکی پۆلسی برینداربوون و ١٩ شیان گیانی لە دەستداوە، لەو ژمارەیە ١٥ بە فیشەک کوژراون، ٢ بەگازی فرمێسک رێژ گیانیان لە دەستداوە.



PM:10:14:30/05/2021