گۆڕینی دادوەری دادگای دەستپاکی گەرمیان ھێڵی سوورە

ژمارەیەك پەرلەمانتار و رۆژنامەنووس و چالاكی مەدەنی جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە گۆڕینی دادوەری دادگای دەستپاکی گەرمیان هێڵی سوورە.

لە راگەیاندنێکدا کە ژمارەیەک پەرلەمانتار و چالاکوان و رۆژنامەنووس دەریان کردووە، تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە "سەربەخۆیی، کۆڵەکەیەکی سەرەکییە لە پرنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و پاراستنی شکۆی دەسەڵاتی دادوەریی بەتایبەتی، ھەربۆیە سەربەخۆبوونی دادوەران لە جێبەجێکردنی یاساکان بە قازانجی بەرژەوەندی گشتی و برەودان بە ئازادیی و دیموکراسی و حوکمی رەشید و رێگەنەدان بە دەستوەردان و زیادەرۆیی کردنە سەر ئەم دەسەڵاتە، لە بنەما سەرەکیەکانی ھەر کۆمەڵگەیەکی دیموکراسیە".

لەو راگەیەندانەدا ئەو پەرلەمانتار و چالاکوانانە دەڵێن " لەم سۆنگەیەوە یٔێمە کە ناومان لە خوارەوە هاتووە، هەوڵی گۆڕینی دادوەر: (عەبدولیٔەمیر جومعە)، دادوەری دادگای دەستپاكی گەرمیان، بە دەستوەردانێکی مەترسیدار دەزانین بۆ دەستەمۆکردنی دادگاکان و تەگەرە دروستکردن لەبەردەم کاری دادوەرانی ئازا و جددیی لەڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی مافی گشتی و گەڕاندنەوەی حەق بۆ خاوەن حەقەکان و دانانی سنوور بۆ یٔەم فەزا پڕ لە کاولکارییە".

هەروەها لە راگەیاندنەکەی ئەو گرووپەدا هاتووە" گواستنه‌وه‌ی دادوه‌رێك یان هه‌ر فه‌مانبه‌رێكی تر ده‌بێ له‌ڕووی یاسایه‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی پێویستی گشتی بێت نه‌ك وه‌ك سزایه‌كی شاراوه‌ كه‌ زۆرجار ڕوو ده‌دات. بۆ ڕێگریکردن و سنوردانان لەم هەوڵ و دەستێوەردانانەش، هەموو ڕێگایەک دەگرینەبەر".

ناوه‌كان:
غالب محه‌مه‌د پەرلەمانتاری عیراق
عه‌لی حمه‌ صاڵح په‌رله‌مانتار
دیاری ئه‌نۆر په‌رله‌مانتار
رزگار محه‌مه‌د پەرلەمانتار
شرین ئەمین پەرلەمانتار
دابان محه‌مه‌د پەرلەمانتار
کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پاێزگای سلێمانی
هاوسەر هۆشیار حمد امین ئەندامی ئەنجومەنی پاێزگای سلێمانی
کاوە لەتیف پاێزەر
ئازاد عوسمان ڕۆژنامەنوس
سه‌باح عه‌لی قاره‌مان
ئاریان عوسمان ، پارێزەر
دڵشاد ئەنۆر ڕۆژنامەنوس
خالد عه‌بدولكه‌ریم رۆژنامه‌نووس
ئارام ئیكرام رۆژنامه‌نوس
لاوان ئەحمەد ڕۆژنامەنوس
کاروخ عومه‌ر ڕۆژنامەنوس
ئەیاد محه‌مه‌د ڕۆژنامەنووس
بەرهەم تەها پارێزەر
نەشاد عومه‌ر پاێزەر
ئارام مه‌لا نوری چالاكوانی مه‌ده‌نی 
عه‌گا جه‌بار شریف پارێزەر
هەرێم شکور ئیبراهیم پارێزەر
وریا جلیل خلیل پاێزەر
ڕەوەند ئەحمەد محه‌مه‌د پارێزەر
ئاکو خلیل علی پارێزەر
سیروا حسن ڕۆژنامەنوس
عومه‌ر تینو سکرتێری سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی گەرمیان
دلێر کەریم ڕۆژنامەنووس
شاهۆ عەبدوڵا چالاکوانی مەدەنی
هیوا رەشید مامۆستای زانکۆ
هاوڕێ کرێکار ڕۆژنامەنووس
هونەر شێخ لەنگەری ڕۆژنامەنووس
نەهرۆ حەمە ساڵح چالاکوانی مەدەنی
کاروان محه‌مه‌د رەشید
چالاکوانی مەدەنی
هێمن میروەیسی ڕۆژنامەنووس
هاوار محه‌مه‌د ڕۆژنامەنوس
کاروان ئەحمەد مامۆستا
عەتا ئەحمەد مامۆستا
بۆتان گەرمیانی ڕۆژنامەنوس
حسێن عەلی پارێزەر
محه‌مه‌د نعمت ڕحیم پارێزەر
ئاراز محه‌مه‌د ڕۆژنامەنوس
شاسوار حمەفرج حمەامین پارێزەر
سیروان سرتیپ ئەحمەد زنگنە پارێزەر
موراد ساڵح ڕۆژنامەنوس
شاخه‌وان غلام عه‌بدوڵا پارێزه‌ر 
هشام صباح حمه‌ پارێزه‌ر
زرێوه‌ محه‌مه‌د حمه‌ ره‌شید



PM:10:31:30/05/2021