کەرکوک.. دەست بەسەر پێنج سەکۆ و موشەکدا گیرا کە بەئاراستەی هەولێر ئامادەکرابوون

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایدەگەیەنێت" هێزە ئەمنییەکان لە قەزای دبس توانیان دەستبەسەر پێنج سەکۆی موشەکیدا بگرن کە بە ئاراستەى هەولێر ئامادەکرابوون".

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەپێی زانیارییەکان و لێکۆڵیننەوەکان لە دەزگای دژە تیرۆری فیدراڵی و بنکەی پۆلیسی ئاڵتون کۆپریی سەربە پۆلیسی کەرکوک، دەست بەسەر پێنج موشەک و سەکۆی هاویشتنی موشەکدا گیراوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، جۆری مووشەکەکان گراددا بووە کە لەسەر سەکۆکانیان بۆ تەقاندن بە ئاراستەی گوندی ئیحساری سەربە ناحیەی پردێ ئامادەکرابوون. 

لەئێستادا هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک لە شوێنی رووداوەکەن و دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە. 


AM:10:03:31/05/2021