به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ رایدەگەیەنێت" گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ له‌ئاوی به‌نداوی گوندی ئه‌حمه‌د له‌وه‌نی سه‌ر به‌ناحیه‌ی سه‌نگاو خنكاوه و گیانی لەدەستداوە".
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە تەرمێک گەیەندرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە پیاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵە مامۆستایە و دانیشتووی چەمچەماڵە".
ئەوەشی خستەڕوو، بەوتەی کەسوکارەکەی لە ئاوی بەنداوی گوندی ئەحمەد لەوەن سەر بە ناحیەی سەنگاو خنکاوە، تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانی یەکەی فریاکەوتنی خێرا ١٢٢ رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.