بەرپرسێکی عێراقی لەسەر گەندەڵی ٨ ساڵ حوکمدرا
ئەمڕۆ ٢ ی حوزەیران جێگری بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف بە ٨ ساڵ زیندانیکردن لەسەر گەندەڵی حوکمدرا.
میدیا عێڕاقییەکان بڵاویان کردەوە ئەمڕۆ ٢ ی حوزەیران جەواد کەرعاوی جێگری بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتی نەجەف بە ٨ ساڵ زیندانی لەسەر گەندەڵی حوکمدرا.
حوکمدانی ئەو بەرپرسە دەگەرێتەوە بۆ وەبەرهەمهێنانی لە فڕۆکەخانەکەدا کە لەسەر ئەو پرۆژانە بە گەندەڵی تاوانبار کراوە.
PM:03:15:02/06/2021