ئاسایش دوای سێ رۆژ لە دەستگیرکردنی خانمە پزیشکێکی هەڵەبجە ئازاد دەکات

دوای تێپەڕبوونی سێ رۆژ بەسەر دەستگیرکردنی رۆژی چوار شەممە د. باخان ئازاد ئازاد کرا.

ئەو پزیشکە کە لە تەندروستی هەڵەبجە کاری دەکرد، ماوەی سێ رۆژ بوو دەستگیر کرابوو، زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە دەکرد کە ئەو سێ رۆژە لە ئاسایش زیندانی کرابوو.

تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنەکە و لایەنی خاوەن سکاڵا ئاشکرا نییە، زانیارییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو تۆمەتەی خراوەتە پاڵی بەپێی یاسای خراپ بەکارهێنانی مۆبایلە، بەلآم هۆکاری دەستگیرکردنی بۆ سێ رۆژ لە ئاسایش نەزانراوە.

د. باخان ئازاد رەخنەی لەسەر ئیدارەدانی کەرتی تەندروستی لە پارێزگای هەڵبجە هەیەو دەنگۆی ئەوەش هەیە هەر لەسەر ئەو رەخنانە دەستگیرکراوە.

  



AM:12:34:03/06/2021