ئەو پزیشکەی رەخنەی لە کەرتی تەندروستی هەڵەبجە گرت دوای تێپەڕبوونی سێ رۆژ بەسەر دەستگیرکردنی ئازادكرا.
د. باخان ئازاد ئەو پزیشکەی کە لە تەندروستی هەڵەبجە کاری دەکردو، له‌لایه‌ن ئاسایش دەستگیر کرابوو
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند" دوابه‌دوای ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵییه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه، رۆژی ٣١ی مانگی رابردوو به شێوازێكی زۆر نامرۆڤانه له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه لەسەر ماددەی دووی مۆبایل سکاڵام لەسەر تۆمارکرا".
ئه‌وه‌شى وت، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى بڕیارى دادگا هه‌بوو بۆ ئیفراجكردنم، به‌ڵام ئاسایشى سلێمانى دوو ڕۆژ منى له‌زیندان هێشته‌وه له‌ناو ژورێكدا به‌ندكرابوم پڕبوو له‌ژنى داعش، پڕبوو له‌و ژنانه‌ى به‌ته‌زویره‌وه گیراون، پڕبون له‌و ژنانه‌ى به‌ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه گیراون.
پزیشکەکەی هەڵەبجە هەر لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا وتی" خەڵک هه‌یه لەزینداندایه، کەسوکارەکەی وادەزانن لەتەبرێزەو بۆ ماستەر دەخوێنیت، نازانن كه لەزیندانى ئاسایشه، ئه‌وان وتیان خوا تۆى وه‌كو فریشته بۆ ئێمه ناردوه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگمان بگه‌یه‌نى به‌كه‌سوكاره‌كانمان".
باسی لەوەشکردووە، ساڵێکە و نۆ مانگە داوا لە یەکێتی دەکەین، بەڵام وەڵامی نەداوینەتەوە، ناچارین پەنا بۆ لایەنە سیاسییەکانی دیکە ببەین.
لەماوەی رابردوو باخان ئازاد لەسەر پرسەکانی گەندەڵی، خراپی کوالێتی و بەسەرچوونی دەرمان سکاڵای لەدادگا تۆمار کرد.