پۆلیسی سلێمانی: كەسێك دەستگیركرا كە لەكاتی خەودا هەوڵیداوە بە بلۆك هاوڕێیەكی بكوژێت

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان تۆمەتبارێكیان دەیستگیركرد كە ویستبووی هاوڕێكەی بكوژێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە، كاتژمێر 04:30 خوولەكی بەیانی ئەمڕۆ زانیاری گەیشتووەتە پۆلیسی دووكان بە بوونی بریندارێك لەناو خواردنگەیەك لە قەزای دووكان، پۆلیسی فریاكەوتن دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و برینداركەیان رەوانەی نەخۆشخانە كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، كەسێك لەكاتی خەودا بلۆكێكی كێشاوە بە سەری هاوڕێیەكیدا و هەڵاتووە، ئەو كەسەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراوە، لە ماوەیەكی كەمدا تۆمەتبارەكەیان بەپێی ماددەی 31-406 لە یاسای سزادانی عێراقی، دەستگیركردووە كە بەرەو شوێنێكی دیكە هەڵاتووە. 

تۆمەتبارەكە بەناوی "ج. ج. ع" تەمەن 23 ساڵ، بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.


PM:04:18:03/06/2021