بەرهەم ساڵەح لەبارەی بڕینه‌وه‌ی درەخت و زیانگەیاندن بەناوچە سروشتیه‌كان لەلایەن تورکیاوە په‌یامێكی بڵاوکردەوە

سەرۆک کۆماری عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ ٣ی حوزەیران لەبارەی بڕینه‌وه‌ی درەخت و زیانگەیاندن بەناوچە سروشتیه‌كان لەلایەن سووپای تورکیاوە په‌یامێكی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌ سروشتیه‌كان له‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانی كوردستان، تاوانه‌ دژ به‌ مرۆڤ و ژینگه‌، مایه‌ی چاوپۆشی نیه‌".

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەى بەوەکردووە" سەرباری لەشكرێشی وپێشێلكردنی سەروەری وشەڕ وئاوارە بوونی خەڵك، بڕینەوەی دارستانە سروشتیەكان لە هرور وباتیفا و ناوچە سنووریەکانی كوردستان تاوانە دژ بە مرۆڤ و ژینگە، مایەی چاوپۆشی نیە".  

باسی لەوەشکردووە، ئەركمانە لە حكومەتی فیدراڵ وهەرێم هاوكاربین بۆ ڕاگرتنی ئەم دەستدرێژی و تاڵانیە و سزادانی تاوانكاران.  


PM:08:30:03/06/2021