وادەی گەیشتنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم ڕاگەیەندرا

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وادەی گەیشتنی پارەکەی بەغدای بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکراکرد. 

ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ هەینی ٤ی حوزەیران لە چاوپێکەوتنێکدا بە کەناڵی ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند" ئەم مانگە حکومەتی فیدڕاڵی پارەی مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی هەرێم دەکات".

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەیدا جەختیشیکردەوە، رێککەوتنەکەی هەرێمی کوردستان و بەغداد هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە و جێبەجێدەکرێت. 

ئەحمەد سەفار ئاماژەی بەوەشکرد" تەنیا شاندێکی تەکنیکی هەرێم دەتوانێت کێشەکان لە بەغدا چارەسەربکات". 

باسی لەوەشکردووە، تەنها موچەی هەرێم گرفتی لەسەر نییە لە بەغدا بەڵکو پارەی پرۆژەکانیش وەستاوە.


PM:01:23:04/06/2021