کۆمپانیای سۆمۆ لەسەر رێککەوتنی نەوتی هەرێم و بەغداد زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازارکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رایدەگەیەنێت" هەرێمی کوردستان تائێستا پابه‌ند نه‌بووه‌ به‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه‌". 

عه‌لا یاسری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نیشتمانی به‌بازاڕكردنی نه‌وت (سۆمۆ) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" مانگی ئایار و حوزەیران وەزارەتی نەوت رۆژانە دوو  ملیۆن ٩٠٠ هه‌زار به‌رمیل نەوتی هەناردەی دەرەوەی کردووە، لەو ژمارەیەش دوو  ملیۆن ٨٠٠ هه‌زار به‌رمیل نەوتی له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی باشوور هەناردە دەکرێت".

دەشڵێت" پێشبینیش دەکەن لەماوەی داهاتوودا خواست لەسەر نەوت زیاد بکات و بەهاکەی زیاتر بەرزببێتەوە".

سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیش، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازارکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ئەوەی خستوەتەڕو، تاكو ئێستا هەرێمی كوردستان پابەند نەبووە بەڕێككەوتنی رادەستكردنی فرۆشتنی نەوتەكەی لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە. 

جێگەی باسكردنە دوێنێ‌ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەدوای گەڕانەوەی لە شاری بەغدا رایگەیاند" ئەوان لەگەڵ بەغدا نزیكن لەڕێككەوتن و لە ماوەیەکی نزیکدا هیچ بەربەستێک لەبەردەم بەغدادا نامێنێت بۆ حکومەتی عیراق تا شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت".


PM:04:15:04/06/2021