باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر رووداوەکەی دوێنێی چیای مەتینا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر رووداوەکەی دوێنێی چیای مەتینا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" هاوشانی هاوڕێیانمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕادەوەستین و پابەندبونی خۆمان دوپاتدەکەینەوە بۆ پێکەوە کارکردن بۆ بەرقەرارکردنی ئاساییش لە ناوچەکەدا". 

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشی مەرگهێنی پەکەکە دەکەین کە دوێنێ دژی هاوبەشانی ئازامان لە ڕیزی پێشمەرگە ئەنجامیاندا، هاوبەشی خەمی خێزانەکانی ئەوانەین گیانیان سپاردوە و برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە" هاوشانی هاوڕێیانمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕادەوەستین و پابەندبونی خۆمان دوپاتدەکەینەوە بۆ پێکەوە کارکردن بۆ بەرقەرارکردنی ئاساییش لە ناوچەکەدا". 

بەیانی دوێنێ وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١، هێزێکی پێشمەرگە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی سەربازی لەچیای مەتینی قەزای ئامێدی، بەمەبەستی پاراستنی خەڵک و گوندەکانی ئەم ناوچەیە و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەڤەرەکە، لەلایەن هێزێکی (پ ک ک)ەوە بۆسەیەکیان بۆ دانراوە، لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون چوار پێشمەرگەی تریش برینداربوون. 


PM:01:36:06/06/2021