کونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم لەسەر رووداوەکەی چیای مەتینا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم لەسەر رووداوەکەی چیای مەتینا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" پێشمەرگە لە چوارچێوەی دەستووری عیراقدا ئەرکی خۆیان بە جێدەگەیەنن و ھێزی شەرعی ھەرێمی کوردستانن".

کونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" فەرەنسا ئەوە بە بیردەھێنێتەوە کە پێشمەرگە لە چوارچێوەی دەستووری عیراقدا ئەرکی خۆیان بە جێدەگەیەنن، پێشمەرگە ھێزێکی یاسایی ھەرێمی کوردستانن و ھاوپەیمانی فەرەنسان لە دژی داعش، سەرکۆنەی ھەموو دەستدرێژییەک دەکەین بۆ سەر گیان و دەسەڵات و سەلامەتی پێشمەرگە".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا باسی لەوەکردووە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی شەهیدەکان دەکەین و هاوسۆزی و هاوخەمی بۆ بریندارەکان دەردەبڕین. 


AM:09:01:07/06/2021