وەزارەتی پێشمەرگە: لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ سوپای عێراق چەندین بنكەی داعش خاپور كران

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت" لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە پاڵپشتی هاوپەیمان، چەندین بنكەی داعش خاپور كران‌ و سێ ئۆتۆمبێل سوتێنراون". 

سەنتەری میدیای وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند" ڕۆژی ٦ی حوزەیران ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزێكی سوپای عێراقی، بە پاڵپشتی هێزەكانی هاوپەیمانان ئەنجامدرا، لە گوندەكانی پەلكانە و قۆریچایی لە سنووری نێوان قەزای كفری و خورماتوو".

ئاماژەی بەوەشکردوو، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا سێ ئۆتۆمبێل سووتێنران و چەندین بنكەی تیرۆریستان خاپوور كران.

وەزارەتەکە باسی لەوەشکردووە، ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنە دوورخستنەوە و لەناوبردنی تیرۆریستانە لەو ناوچانە. 


AM:11:32:07/06/2021