پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕادەگەیەنێت" مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەستابوو بە كوشتی هاوسەرەکەی".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" كاتژمێر 9:30 خوله‌كی شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆ له‌شاری سلێمانی ده‌نگی ته‌قه بیسترا، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌كره‌جۆ گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوه‌كه‌و ده‌ركه‌وت كه پیاوێك گوللـه‌یه‌كی ناوه به ژنه‌كه‌یه‌وه و كوشتویه‌تی و هه‌ڵاتووە".
ئەوەش هاتووە، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بنكه‌ی پۆلیسی به‌كره‌جۆو نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی كوشتنی ڕاسپارد كه لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له ڕوداوه‌كه بكه‌ن و تۆمه‌تبار بدۆزنه‌وه و ده‌ستگیری بكه‌ن، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان و گه‌ڕان و پشكنینه‌كان توانرا له ماوه‌ی سێ كاتژمێردا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیربكرێت.
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشی خستوەتەڕوو، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (م، ك، أ) له‌دایكبوی 1986 و به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌شیدا له‌پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌یه‌كتر جیابونه‌ته‌وه، به‌ڵام له ماڵێكدا پێكه‌وه ژیاون.