وەزیری پێشمەرگە هاوەڵی بارزانی نەبوو بۆ کەرکوک

وەزیری پێشمەرگە مستەفای سەید قادر هاوەڵی بارزانی نەبوو لەسەردانەکەیدا بۆ کەرکوک.
هەرچەندە سەردانی ئەمرۆ ٢٦ ی حوزەیرانی سەرۆکی ( ماوە بۆ درێژکراوی هەرێم) بۆ کەرکوک بەشێکی سەرەکی تەرخانکرابوو بۆ سەردانی هێزی پێشمەرگە و کۆبوونەوە لەگەڵیاندا، بەڵام نە لەبەیانە رەسمییەکان، نە لەوێنەکان مستەفای سەید قادر لەو سەردانەدا نەبینرا.
لەکاتێکدا بەپێی وێنەکان لەم سەردانەیدا بارزانی هەریەک لە وەزیری پیشووی پێسمەرگە شێخ جەعفەر کە ئێستا راوێژکاری سەرۆکی هەرێمە، لەگەڵ راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم کە کوڕی سەرکی هەرێمە هاوەڵی بارزانییان دەکرد لەم سەردانەدا.
هاوکات سەرکی هەرێم لەو سەردانەیدا محەمەدی حاجی مەحمودی کردە فەرمادەیی کەرکوک.
چاودێرێک بەسپی میدیای راگەیاند "ئەگەر وەزیری پێشمەرگە کاری هەبووە، ئایا لەدانانی محمەمەدی حاجی مەحمود هیچ پرسێک بەو کراوە، ئایا ئێستاش شێخ جەعفەر وەزیری پێشمەرگەیە یان مستەفای سەید قادر؟".



PM:09:45:26/06/2014