عێراق.. زیاتر لە چوار هەزار تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە چوار هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٣ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".  

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو چوار هەزارو ١١٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٢٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و چوار هەزار و ٧٧٠ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٢٣٣ هەزار و ٢٤٠ كەس و لەوانە ١٦ هەزار و ٥٨٩ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ١٥١ هەزار و ٥١٥ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:06:57:08/06/2021